Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:06

کاراکردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ست به‌ توندوتیژى سێکسى

کوردستان TV
100%

فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ په‌راوێزى خولى 76ى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نیۆیورك، له‌ كاتى پێشوازیكردن له‌پارامێلا باتن نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى توندوتیژى سێكسى.
هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانى به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ست به‌كێشه‌كانى توندوتیژى سێكسى كارابكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌و ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ له‌ساڵى 2016 واژووكراوه‌ زیاتریش په‌یوه‌سته‌ به‌و كێشانه‌ى له‌كاتى جه‌نگ و ململانێ و تاوانكارى و تیرۆر  قوربانییه‌كان رووبه‌ڕووى كێشه‌ى توندوتیژى سێكسى بوونه‌ته‌وه‌،  هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ هه‌موو رزگاربووه‌كان پێویسته‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و پشتگیرى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابین بكرێ.

پارامێلا باتن نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى توندوتیژى سێكسى پشتگیرى خۆى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربڕى و به‌ڵێنیدا له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا  له‌ته‌ك كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و پسپۆڕ سه‌ردانى عێراق بكات تا كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌دانانى یاسایه‌ك بۆ رزگاربووه‌ ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ش گوتى "ده‌سته‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كار له‌سه‌ر 6 پڕۆژه‌ ده‌كات بۆ هاوكاریكردنى رزگاربووه‌كانى موسڵ، كه‌ رووبه‌ڕووى توندوتیژى سێكسى بوونه‌ته‌وه‌".

له‌لاى خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌دا نووسینگه‌كه‌ى كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى نێوان عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌رووى چاكسازییه‌ یاساییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌كانى توندوتیژى سێكسى.

سۆمه‌رییه‌ نیوز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.