Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:20

په‌ناهه‌نده‌ ئه‌فغانییه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر سه‌ربازێکى ئافـره‌ت

کوردستان TV
100%

ئاژانسى هه‌واڵگرى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت  به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ئافره‌تێكى سه‌ربازى ئه‌مریكى.

به‌پێى هه‌والێكی كه‌ناڵى (ئه‌ى بى سى) 3 له‌پیاوانى ئه‌فغانى، له‌دواى  رووداوه‌كانى ئه‌فغانستان  گرتنه‌ ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌مریكا و  له‌بنكه‌ی فۆرت پلیس له‌نیو مه‌كسیكۆ له‌نیوه‌ شه‌ودا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئافره‌تێكى سه‌رباز، له‌كاتێكدا به‌رپرسانى بنكه‌كه‌ جۆرى هێرشكردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌، كه‌ ئایا گێچه‌ڵى سێكسییه‌ یان لێانداوه‌؟ 
ئه‌مه‌و لیوا ئالى باین به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى گشتى په‌ناهه‌نده‌كان له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌ڵێت "ئێمه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌ كارى پێشوازیكردنه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌كان و په‌ناهه‌نده‌ ئه‌فغانییه‌كان، ئه‌و پێی راگه‌یاندوین له‌ 19ى سێبتێمبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشكراوته‌ سه‌رى".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌م هێرشكردنه‌ دواى ئه‌وه‌ دێ له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ولایه‌تى وسكونسن پیاوێكى ئه‌فغانى هه‌وڵیداوه‌ كچێكى بچووك لاقه‌ بكات، هه‌روا پیاوێكى ئه‌فغانى هێرشیكردۆته‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و لێیداوه‌.

له‌نێو ئه‌مریكاشدا ده‌نگى ناڕه‌زایى به‌رزبۆته‌وه‌ به‌هۆى شێوازى ئه‌و جۆره‌ پێشوازیكردنه‌ له‌ په‌ناهه‌نده‌ ئه‌فغانییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ى وردبینى له‌تۆماره‌كانى پێشوویان بكرێته‌وه‌.
Sky news

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.