له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ڕیۆ دی جانیرۆی وڵاتی به‌ڕازیل، ئه‌دینۆ تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ سێ یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ئاشكراكرد.
پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ماكارانی سامبا بیست وپێنج یاریزان به‌خۆوه ده‌گرێت كه هه‌شتیان له خولی ئینگلته‌را یاری ده‌كه‌ن و بریتین له هه‌ردوو گۆڵپارێز، ئه‌لیسۆن بیكێرو ئێدیرسۆن مۆرایس و هه‌ریه‌ك له یاریزانان تیاگۆ سیلڤاو ئیمیرسۆن ڕۆیال و فابینیۆ و فریدو ڕافینهاو گابریێل خیسۆس.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، جونیۆر پاولیستا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند كه متمانه‌یان به حكومه‌تی بریتانیا هه‌یه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌شت یاریزانه سوك بكات و ڕێگه‌یان پێ بدات له ئه‌مه‌ریكای باشوور یاری بكه‌ن و دواتر به‌بێ گرفت بگه‌ڕێنه‌وه ئینگلته‌راو په‌یوه‌ندی به یانه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
پاولیستا ئاشكراشی كرد كه به‌م دواییه گفتوگۆی ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ فیفا‌و یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ و حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌بووه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان له ڕۆژانی داهاتوو ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌م پرسه ده‌دۆزنه‌وه.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له سێ گه‌ڕی داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهان و له ڕۆژانی هه‌شت و یازده‌و پازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ڤه‌نزوێلاو كۆلۆمبیاو ئۆرگوای ده‌بێته‌وه .
ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیل پێکهاته‌ی تیپه‌که‌ی بۆ سێ یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئاشکراکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.