هونه‌رمه‌ندى ناوداری لوبناى ماجیده ڕۆمی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات، دوێنێ چوارشه‌م له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی میهره‌جانى جهڕهشى ئوردن و له كاتى گۆرانى گوتندا تووشى بارێكى خراپى ته‌ندروستى بووته‌وه.
ماجیده رۆمى بۆ ئاژانسی (سكاى نیوز) ڕایگه‌یاند: له میهره‌جانه‌كه به‌ته‌واوی بێهۆش نه‌بووم، به‌ڵكو چه‌ند خوله‌كێك باری ته‌ندروستیم تێكچوو و خۆشبه‌ختانه دواتر توانیم به جۆش و خرۆشه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ئاوێته ببمه‌وه و به‌رده‌وامبم له گۆرانی گوتن.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه نه‌یزانیوه پاڵه‌په‌ستۆى خوێنی به‌رزبۆته‌وه یان نزم، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانێ كه هه‌ستی به سه‌رسووڕه كردووه كاتێك له‌سه‌ر شانۆ خه‌ریكی گۆرانی گوتن بووه.
عه‌وه‌ز رۆمى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كان و براى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوداره لوبنانییه باس له ڕووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا ئاهه‌نگه‌كه به دروستى و بێ كێشه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌ناكاو ماجیده پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی داده‌به‌زێت و باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌كیش له‌سه‌ر سته‌یج بێهۆش بووه، به‌ڵام له كۆتاییدا هۆشی به‌ته‌واوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دووباره ده‌ستى به گۆرانى گوتن كردۆته‌وه.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م ڕێوڕه‌سمی 35مین ئاهه‌نگه‌كانی میهره‌جانی جهڕهش بۆ هونه‌ر و ڕۆشنبیری له وڵاتی ئوردن به به‌شداریی چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و مۆزیسیانی عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌ستی پێ كرد، له ئاهه‌نگی كردنهوهشدا ماجده ڕۆمی گۆرانی بۆ ئاماده‌بووان گوت و به‌هۆی خۆپارێزییه‌كانی په‌تای كۆڕۆناش ڕێگه درابوو ته‌نیا 2500 كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.