Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:03

دوای چه‌ند سه‌عاتێک له‌ کوشتنی دایک و کچێک بکوژه‌که‌ ده‌ستگیر ده‌کرێ

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تاوانێكی كوشتنی دایك و كچێك له‌ شاره‌كه‌یان‌ ڕوویداوه‌ و دوای تاوانه‌كه‌ش به‌ چه‌ند سه‌عاتێك توانیویانه‌ بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

دایكه‌ كوژراوه‌كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵ و كچه‌كه‌شی 11 ساڵان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئینتیساڕی به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ بوونه‌ و هه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیان تاوانه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌‌.‌

پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕأشیگه‌یاند: دوای پشكنین و به‌دواداچوون و سه‌یركردنه‌وه‌ی كامێرا چاودێرییه‌كان، دوای 3 سه‌عات له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ توانرا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێ.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ تاوانباره‌كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دزیكردنی زێڕ و پاره‌ چۆته‌ سه‌ر ماڵی دایك و كچه‌كه‌، دوای ئاشكرابوونیشی دایك و كچه‌كه‌ی به‌ ئامرازی چه‌قۆ كوشتووه‌.

پۆلیسی نه‌ینه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی داناوه‌ و به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.