لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، پێش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەم له‌ژێر چاودێرى و به ئاماده‌بوونى پارێزگاری هەولێر به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ له مه‌لائۆمه‌ر و پیرزین و شاوێس له شاری هه‌ولێر دانرا.
به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەگەڵ دایک و كچى شه‌هید شوان گڕاوى به گوژمه‌ى 339 ملیۆن و 575 هه‌زار دینار دانرا.
پڕۆژه‌كان بریتی بوون له دروستكردن و قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنى چه‌ند شه‌قام و كۆڵانێك له مه‌لائۆمه‌ر و پیرزین و شاوێس كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایى (شاخه‌وان) جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (240) ڕۆژه.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دڵخۆشین له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و دایكه شه‌هیدێك و كچه شه‌هیدێك به‌شدارين له دانانى به‌ردى بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك، ئومێد ده‌كه‌ین له داهاتوودا پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى گه‌وره‌تر و زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و دانیشتووانى ئه‌م سنووره بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ده‌ستمان به ئه‌نجامدانى (131) پڕۆژه كردووه كه به‌شى زۆرى پڕۆژه‌كان چاككردن و قیرتاوكردنى ڕێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ و گه‌یاندنى تۆڕى ئاوه، هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه‌ش ته‌واو بوون و هه‌ندێكى تریشان ئێستا له‌نێو كاركردندان.
زیاتر گوتی: دڵنیایی به هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگه‌كه‌مان ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر ویستى زیاترمان هه‌يه له‌و پڕۆژانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن، هيوادارين له داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌واوى خواست و داواكاریی هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین كه شایه‌ن و شایسته‌ى ئه‌وه‌ن خزمه‌تى زیاتر و باشتریان پێشكه‌ش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.