له ئه‌مریكا ئافره‌تێك به‌ناوی (كێتی پاتین) دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك دڵی له لێدان وه‌ستا،دووباره ده‌ستی به لێدان كرده‌وه و ژیانێكی نوێی ده‌ستپێكرده‌وه.
پاتێن كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نرێت كچه‌كه‌ی ته‌ندروستی باش نییه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه، له‌و كاته‌دا دڵی له لێدان ده‌وه‌ستێت، بۆیه به‌خێرایی ده‌گواسترێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له نه‌خۆشخانه‌ش له‌لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروستییه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پاتێن له مردن ڕزگار بكرێت و دوای 45 خووله‌ك له هه‌وڵی چڕی تیمه ته‌ندروستییه‌كه, توانرا دووباره ژیانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
پاتێن ده‌ڵێت: سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه دووباره ژیانی پێ به‌خشیمه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی ماندووبوونی تیمی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ش ده‌كه‌م.
ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.