پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ردی بناغه‌ی قیڕتاوكردنی گه‌ڕه‌كێكی شاره‌دێی عه‌نكاوه‌ی دانا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنى شهقامهكانى گه‌ڕه‌كى 189ى عهنكاوهمان دانا.
پارێزگار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایى له خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه و تهوایى هاووڵاتییانى سنوورى شاره‌دێی عه‌نكاوه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه و ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا بتوانین خزمه‌تگوزارى زیاتر و باشتر پێشكه‌ش به‌و سنووره بكه‌ین.
ئومێد خۆشناو ڕاشیهگیاند: دڵنیایى به هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ده‌ده‌ین ئه‌و ماوه‌یى كه دیاریكراوه بۆ پڕۆژه‌كان ده‌بێت پڕۆژه‌كان ته‌واو بكرێن و پڕۆژه‌كان ته‌نیا دانانى به‌ردى بناغه نییه و كۆتاییان بێت، بەڵکو بودجەی پێویستیان بۆ تەرخانکراوە و پێویستە بەر لە وەرزی بارانبارین پڕۆژەکان بهكۆتابێن، هه‌روه‌ها لە ئەگەرى تەواونەکردنی پڕۆژەکانیش لە وادەیەی دیاریكراوى خۆیاندا بەڵێندەرەکان سزا دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.