Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:41

به‌ریتانیا پابه‌ندبوونی خۆی بۆ شکستپێهێنانی داعش دووپات ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونیان بە هاوپەیمانی شکستپێهێنانی داعش بە هێرشکردن بۆ سەر پێگەکانی داعش دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2021، واین مارۆتۆ ،گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا جەختی لە پابەندبوونی بەریتانیا بۆ شکستپێهێنانی داعش کردەوە ، بە هێرشکردنە سەر پێگەیەکی داعش لە ئۆپڕاسیۆنێکی دژ بەو گڕوپە چەکدارییە.

واین مارۆتۆ لە تویتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، لە 6ـی ئەیلوولی 2021 لە ئۆپڕاسیۆنێکی دژ بە داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هێرشێکی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە عێراق.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.