Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:32

چاکسازی گه‌ورانی هه‌ولێر که‌س و کاری زیندانیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر  كه‌س و كاری زیندانیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: سه‌ردانی بۆ لای زیندانیان ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌ به‌پێی خشته‌ی راگه‌یاندراو  رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: کەس و کاری ی سزادراوان ئاگادار دەکەینەوە کە دوابەدوای بڕیاری  وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاردرا بە دەست پێکردنەوەی سەردانی کردنی سزادراوان لەلایەن کەس و کاریان بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بەڕەچاو کردنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە: 
هەفتانە یەک ڕۆژ (دووشەممە)  سەردانی ئەنجام دەدرێت لە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ کۆتایی دێت  بەپێی ئەم خشتەیە :
- ڕۆژی دوو شەممە 2021/9/27 بۆ ئافرەتان تەنها ( دایک و خوشک و خێزان و منداڵی) 
- ڕۆژی دووشەمە 2021/10/4 بۆ پیاوان تەنها ( باوک و برا و منداڵی) 
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: پێویستە کەسی سەردانیکەر  ناسنامە یان هەر  بەڵگەنامەیەکی فەرمی خۆی و سزادراو لەگەڵ خۆی بهێنێت. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: جگە لە ناسنامە یان  بەڵگەنامەی فەرمی هێنانی هەموو خواردنێک  و کەل و پەلێک و خشڵ و پارە و جل و بەرگێک قەدەخەیە. 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.