ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕووسیا كه‌سێك له‌نێو حه‌ڕه‌می زانكۆی به‌یره‌م ته‌قه‌ی كرد به‌هۆیه‌وه 8 قوتابی كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون، یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ش قوتابییه‌كی عێراقییه.
باڵیۆزی عێراق له ڕووسیا ڕایگه‌یاند: قوتابییه عێراقییه‌كه كوڕه و ناوی عه‌بدوڵا عوبێده و له قۆناغی چواره‌می كۆلیژی پزیشكی به‌شی ده‌رمانخانه‌ی زانكۆی به‌یره‌م ده‌خوێنێ.
عه‌بدوڕه‌حمان حوسێن باڵیۆزی عێراق له ڕووسیا چیرۆكی برینداربوونی قوتابییه عێراقییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو: قوتابییه‌كه له كاتی ڕووداوی ته‌قه‌كه‌دا ویستوویه‌تی كچه هاوڕێیه‌كی تری عێراقی بپارێزی، به‌ڵام خۆی پێی كراوه و بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه دوای برینداربوونی قوتابییه عێراقییه‌كه، هاوڕێ كچه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی تر گواستوویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی ئارام و له‌ده‌ست ته‌قه‌كه‌ره‌كه ڕزگاریان كردووه.
باڵیۆزی عێراق ناوی قوتابییه برینداره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد تا خێزانه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه ته‌ندروستی جێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێ و باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش چاودێری بارودۆخی ته‌ندروستی ده‌كات.
جێی باسه پۆلیسی ڕووسیا ئاشكرای كردبوو كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه قوتابی هه‌مان زانكۆ بووه و ئێستا ده‌ستگیركراوه، له كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شدا قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆكه زۆر ترسابوون و به‌شێكی زۆریان له په‌نجه‌ره خۆیان فڕێدابووه خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.