سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سه‌ركرده‌كانی جیهانی ئاگادار كرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاتنه‌كایه‌وه‌ى شه‌ڕى سارد، بۆیه داواى له چین و ئه‌مریكا كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشتر بكه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى (ئه‌سۆشه‌یتد پرێس)ی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند خاڵێكی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاتنه‌كایه‌وه‌ى شه‌ڕى سارد، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاره زیاتر باس له گۆڤید-19 و مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و ململانێیه‌كانى جیهان بكرێ.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئابووریى جیهان هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن به‌تایبه‌ت له ڕووى كه‌شوهه‌وا، ئه‌گه‌ر ململانێ سیاسییه‌كانیش به‌رده‌وامییان هه‌بێت، پێویسته دانوستانه‌كانی نێوان وڵاتان سه‌باره‌ت به بازرگانى و ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌وام بێت، زیاتریش بابه‌ته‌كانى مافى مرۆڤ و ئاسایش و سه‌روه‌رى له‌سه‌رووى بابه‌ته‌كانه‌وه بێت.
به‌ر له دوو ساڵ گۆتێرێس سه‌ركرده‌كانى جیهانى ئاگادار كردبووه‌وه له‌وه‌ى جیهان به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا و چین هه‌ر یه‌ك له‌لاى خۆیانه‌وه تۆڕه‌كانى گه‌یاندن و بنكه‌ى بازرگانى و دارایى زیاتر دژ یه‌ك داده‌مه‌زرێنن، دیاره ئه‌مه‌ش به‌پێى ستراتیژییه جیۆسیاسى و سه‌ربازییه‌كانییانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.