Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:34

وه‌زارەتی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی: سەردانیکردنی بەندکراوان دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وه‌زارەتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:  بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی.

دوای نزیکەی 18 مانگ لە راگرتنی سەردانیکردنی کەسوکاری بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە سەردانیکردن و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی دەست پێ دەکاتەوە.

بەپێی فەرمانێکی وەزاریی کە واژووی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان، کوێستان محەمەد-ی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە ئاماژە بەوەکراوە: بە رەچاوکردنی مەرجەکانی تەندروستیی و خۆپارێزیی، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی سەربە وەزارەتمان.

فەرمانەکە بە ژمارە 693 و لە رۆژی 20ی ئەیلوولی 2021 بە واژووی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان، کوێستان محەمەد عەبدوڵڵای لەسەرە و تیایدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.