Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:48

عێراق واژووی کردووه‌ نرخی به‌رمیلێک نه‌وت له‌ 70 دۆلار که‌متر نه‌دات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری نه‌وتی عێراق چووه‌ته‌ ڕیزی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و هه‌ردوو رێكخراوی ئۆپیك و ئۆپیك پڵه‌س و واژووی كردووه‌ نرخی به‌رمیلێك له‌ 70 دۆلار كه‌متر دانه‌به‌زێت.

ئاژانسی هه‌واڵی (ڕۆیته‌ڕز) بڵاوی كرده‌وه‌: وڵاتانی ناو هه‌ردوو ڕكخراوی ئۆپیك و ئۆپیك پڵه‌س پێشتر ڕێككه‌وتنیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ بێت به‌لایه‌نی كه‌م تا چواریه‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022 نرخی نه‌وت له‌ 70 دۆلار نه‌هێننه‌ خواره‌وه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كه‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ بووه‌ و له‌ته‌ك وڵاتانی تر واژووی كردووه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ 70 دۆلار نه‌هێته‌ خواره‌وه‌.

ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت كه‌ ڕێكخراوی ئۆپیكیش به‌شێكه‌ له‌و له‌سه‌رووی 75 دۆلاره‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی باشووری تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ئێستا له‌‌ سه‌رووی 71 دۆلاره‌.

بڕیاره‌ ڕێكخراوی ئۆپیك له‌ مانگی داهاتوودا سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی نرخی به‌رمیلی نه‌وت دووباره‌ كۆببێته‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش پێیوایه‌ وڵاتانی به‌شداربووی ڕێكخراوه‌كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێككه‌وتن بمێننه‌وه‌‌

به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ئێستا ڕۆژانه‌ 3.4 ملیۆن به‌رمیله‌ و به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ڕێكخراوی ئۆپیك مانگی داهاتوو عێراق ده‌توانێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ 4 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.