شه‌قیقه یه‌كێكه له‌ھۆكاره به‌ربڵاوه‌كانی سه‌رئێشه، كه‌وه‌كو نۆره ماوه ماوه دێته‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كه .
* ئایا شه‌قیقه له‌منداڵاندا ڕوو ئه‌دات؟
- به‌ڵێ ڕووئه‌دات و زۆر به‌ربڵاویشه ، ڕێژه‌كه‌ی ٣.٥-٥ ٪ ه، له‌كچاندا زۆرتره .
- دوو له‌سه‌ر سێی نه‌خۆشه‌كان یه‌كێك له‌خێزانه‌كیدا شه‌قیقه‌ی هه‌یه، واتا خێزانییه.
*نیشانه‌كانی چین؟
١: نۆره‌ی سه‌رئێشه‌ی توند كه ٤-٧٢ سه‌عات ئه‌خایه‌نێ ، ٥جار یان زیاتر.
٢: سه‌رئێشه كه هه‌ردوولای سه‌ر یان یه‌ك لای سه‌رئه‌گرێته‌وه.
توندییه‌كه‌ی مامناوه‌ند بۆ زۆر تونده، به‌چالاكی ئاسایی رۆژانه زیاد ده‌كات
٣: ڕشانه‌وه‌و دڵ تێكچوونی له‌گه‌ڵه
٤:له‌وانه‌یه به‌ڕووناكی و ده‌نگی به‌رز زیاد بكات.
٥:بێ هێزبوون و ره‌نگ سپی بوون
ئه‌و نیشانانه له‌وانه‌یه هه‌رهه‌مووی به‌یه‌كه‌وه ، یان چه‌ن نیشانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت .
*جیاوازی شه‌قیقه‌ی مناڵان چیه له‌گه‌ڵ گه‌وراندا؟
- له‌مناڵاندا زیاتر هه‌ردوولای سه‌ر ئه‌گرێته‌وه و نیشانه‌كانی جۆگه‌ی هه‌رسی وه‌كو دڵتێكچوون و رشانه‌وه‌و سك ئێشه‌ی زیاتره له‌چاو شه‌قیقه‌ی گه‌وراندا.
*ئه‌و هۆكارانه چین كه شه‌قیقه زیاد ئه‌كه‌ن ؟
١: په‌نیر
٢:چوكولاته
٣:له‌ده‌ست چونی ژه‌می خواردن
٤:كه‌م خه‌وی
٦: سترێس
*تێبینی: شه‌قیقه به پشكنینی خوێن و ئه‌شیعه دیاری ناكرێت و به‌نیشانه‌كانی و مێژووی نه‌خۆشیه‌كه دیاری ئه‌كرێت.
*چاره‌سه‌ر چیه؟
-دووركه‌وتنه‌وه له‌ھیلاكی و ترس و ئه‌و ھۆكارانه‌ی شه‌قیقه زیاد ئه‌كه‌ن ، ھه‌روه‌ھا چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان كه‌پسپۆری مناڵان دیاری ئه‌كات.
* ھه‌موو سه‌رئێشه‌یه‌كیش شه‌قیقه نیه و سه‌رئێشه‌ش له‌مناڵاندا نابێ فه‌رامۆش بكرێ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر:
١: به‌یانیان له‌خه‌و ھه‌ستاو دڵتێكچون و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵبوو.
٢:ئه‌گه‌ر نیشانه‌ده‌مارییه‌كانی وه‌كو گه‌شكه‌و جوڵه‌ی نائاسایی په‌له‌كان و تێكچونی ھاوسه‌نگی و دووان بینینی له‌گه‌ڵبوو .
٣:تێكچونی ھۆشداری له‌گه‌ڵ بوو.
٤:كێشه‌ی بینینی له‌گه‌ڵ بوو .
٥:تای به‌رزی له‌گه‌ڵ بوو.
د.ره‌زا حه‌سه‌ن حسین / پسپۆڕی نه‌خۆشی مناڵان و تازه له‌دایك بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.