به‌رگی ڕۆمانی( كناچه‌كانی ئاسمان و تاوه‌ری ته‌ڵبووخین )،له نووسینی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێد بڵاو كرایه‌وه.
هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێد ڕۆمانی( كناچه‌كانی ئاسمان و تاوه‌ری ته‌ڵبووخین) له ساڵی 1994 وه‌ك سیناریۆ بۆ پرۆژه‌ی فلیمی سینه‌مایی به زمانی رووسی ئاماده كردبوو.
رۆمانه‌كه باس له هه‌راو كێشمه‌كێشی كۆمۆنیزم و كاپیتالیزم و دووزلهێزی پر كاره‌سات و چاووچنۆكی و هه‌ڵه‌ی وێرانكارییه‌كان و كێشه‌ی زانست و خۆشه‌ویستی كچانی چلووره‌ی ئاسمان و ئه‌فسه‌رێكی ڕووس وقوتابییه‌كی كورد‌و كچه به‌فرینه‌كانی بووكی به‌فر و كه‌سانێكی زیندو كه من و تۆش ده‌یانناسین، به‌ره‌و دونیای پڕ ئه‌فسوونی هزرو هونه‌رمان ده‌به‌ن و ئێمه‌ی خوێنه‌ریش ده‌بینه كه‌سێكی نزیك و تێكه‌ڵ به‌وان .. .زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان له‌نێو پاپۆڕێكدا له‌ده‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باڵتیك و تاوه‌ری دێرینی ته‌ڵبووخین ی یه‌كه‌م چراخانی ده‌ریاوانی له مێژووی ڕووسیا و مۆسكۆی ڕندو دلال گه‌ش و خه‌مبار ڕووده‌ده‌ن .
رۆمانه‌كه 400 لاپه‌ره‌یه، هه‌ردوو به‌رگه‌كه به دوو تابلۆی ،هونه‌رمه‌ند قه‌رنی جه‌میل دیزاین كراوه ،و ئه‌سكه‌نده‌ر عه‌لی هه‌ڵه‌چنی ئه‌نجامداوه،فه‌رهادی مه‌لا دوا پێداچوونه‌وه‌ی گشتی به‌سه‌راپای كاری دیزاین و هه‌ڵه‌كاندا كردوه ،هه‌ریه‌ك له كامران تاهیر و عه‌دنان عوسمان هاوكار بوون له ده‌رچوونی كتێبه‌كه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.