Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 04:42

مەسرور بارزانی : حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە بۆ ئاستێکی جیهانی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون لە کۆنفڕانسی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگی و پەروەردە و خوێندن لە کابینەی حکوومەتەکەی کردەوە.

ئەمڕۆیەکشەممە، 19ـی ئەلوولی 2021، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی پەروەردە لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفڕانسەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرینگی پەروەردە  کرد و کارنامەی حکوومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ پێشخستنی پەروەردە.

مەسڕور بارزانی لەسەرەتای گوتارەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی لە کۆنفڕانسەکەدا جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمه‌ڵگه‌ و گوتی پەروەردە بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروستە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ئاستێکی جیهانیی و پلانمان هەیە کە خوێندن بەرەوپێشببەین بۆ ئاستێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەدەی 21.

مەسڕور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئامانج لە خوێندن فێربوون و زیادبوونی ڕۆشنبیری بێت نەک هەر وەرگرتنی بڕوانامە، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە سیستەمی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا وا ڕێکبخرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕ، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و گەشەپێدانی بازاڕەکان.

مەسرور بارزانی ڕاشیدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێم بەنیازی پێکهێنانی دەستەیەکن، بۆ متمانەبەخشین و هەڵسەنگاندنی ئاستی دامودەزگاکانی خوێندن بەپێی ستاندارتە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی پێشخستنی پەروەردە دانانی پلانی تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی بواری پەروەردە و فێرکردن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، حکوومەتی هەرێم دەستیکردووە بە چاکسازی لە هەموو بوارەکاندا، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبین لە چاکسازی، چونکە چاکسازی داهاتوویێکی گەشمان پێ دەبەخشێت.

ڕاشیگەیاند، کە هەوڵدراوە خۆشەویستی کوردستان و نیشتیمان لە دڵی گەنجان دەربهێندرێت، بەڵام پێویستە لە ڕێگەی پەروەردەوە مامۆستاکان ئەو خۆشەویستییە لە دڵی ڕۆڵەکانمان بچێننەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.