یه‌كێتی تۆپی پێی میسر به‌فه‌رمی كارلۆس كیرۆشی پۆرتوگالی به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌ستنیشانكرد.
له ڕێوڕه‌سمێكدا له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه له قاهیره، كیرۆش وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی میسر به میدیاكان ناسێندرا.
ئه‌م ڕاهێنه‌ره پۆرتوگالیه له‌م پۆسته نوێیه‌یدا شوێنی حوسام به‌دری گرته‌وه كه له شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا له ڕاهێنه‌رایه‌تی میسر دوورخرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی ناساندنی به میدیاكان، كیرۆش ڕایگه‌یاند كه شانازی به وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته ده‌كات و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسر دروست بكات و ئه‌نجامی باش بۆ هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ست بێنێت و خه‌ونی میسریه‌كان به‌دی بهێنێت.
كیرۆشی ته‌مه‌ن شه‌ست وهه‌شت ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئیمارات و باشووری ئه‌فریقیاو پۆرتوگال و ئێران و كۆلۆمبیا كردووه .
کارلۆس کیرۆش به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی میسر دیاری‌کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.