Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:16

میدیاکانی به‌ڕازیڵ: رێگه‌ به‌هانده‌ران ده‌درێت له‌ یاری نێوان به‌رازیڵ و ئۆرگوای ئاماده‌ی نێو یاریگا بن

کوردستان TV
100%

 
میدیاكانی به‌ڕازیل بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئۆرگوای له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، ڕێگه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی هانده‌ران ده‌درێت ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كه‌ بن.
 یارییه‌كه‌ش له‌ دوازده‌ی مانگی داهاتوو له‌ یاریگای ئارینا دی ئامازۆنیا له‌ شاری ماناوسی ویلایه‌تی ئامازۆناس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌مباره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی جی دۆت كۆمی به‌ڕازیلی ئاشكرای كرد كه‌ حاكمی ویلایه‌تی ئامازۆناس بڕیاریداوه‌ هانده‌ران به‌ ڕێژه‌ی سیی له‌ سه‌دای په‌یژه‌كانی یاریگاكه‌ ئاماده‌ی بینینی یاری نێوان به‌ڕازیل و ئۆرگوای بن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 13 هه‌زار هانده‌ر له‌ یاریگاكه‌ ئاماده‌بن كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ وڵاتی به‌ڕازیل و له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بن.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.