ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایدهگهێنێت، تاوانباری دوو کردەوەی تیرۆرکردن و بریندارکردنی دوو کەس لە رۆژی (16 و 17)ی ئەم مانگە دەستگیرکرا.
ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه ، دوای ئهوهی رۆژی 16 و 17 ى ئهم مانگه له دوو كردهوهی تیرۆركردندا كه برینداربوونی 2 كهس و كوژرانی كهسێكی لێكهوتهوه: ژوورێكی ئۆپهراسیۆن پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانیارى - زانیارى و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاریزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تیرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكەمیان رۆژی 16ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی 17ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك تیرۆر كرا.
راشیدهگهیهنن: تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا تاوەكو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكهن: لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.
دوێنێ ههینی 17 ى 9 ى 2021 ، میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویان كردهوه كه له پارێزگای سلێمانی بهرپرسێكمان بهناوی شوكری سهرحهد كه ئهندامی كۆمیتهی پارتمان بووه له بهشی شههیدان تیرۆركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.