سوپای عێراق دەستگیر کردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای بەغدا، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی ئەبو خەدیجە لە گوندی خەمسە سەر بە ناحیەی مەشاھهدە باکووری بەغدا، دەستگیر کردووە.
باس لەوەش کراوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لەسەر ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی، بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.