Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:10

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان: دەنگدەر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات

ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە 7ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا کۆتایی دێت
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق میکانیزمی بەشداریی کردنی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا، ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دەنگدەر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات.

لەو بارەیەوە ئەندامی نووسینگەی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، موھەنەد مستەفا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاشكرای كرد، بە ھۆی ئەوەی پڕۆسەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە دەرەوەی وڵات ھەڵوەشێندراوەتەوە، دەنگدەران دەتوانن بگەڕێنەوە عێراق و بەشداریی پڕۆسەکە بکەن و لە ناوەندەکانی دەنگداندا، دەنگ بدەن.

پێشتر ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بڕیاری دابوو، ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە چاوەڕوان دەکرێت لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو بەڕێوە بچێت، لە دەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

سەبارەت به‌ ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، موھەنەد مستەفا ئاماژەی بەوە داوە ھەڵمەته‌كه‌ لە 9ی مانگی تەمووزی رابردووه‌وه‌ لە لایەن کاندیدانەوە دەستی پێ کراوە و تا 24 کاتژمێر بەر لە دەست پێ کردنی دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت و گوتی: "ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە 7ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا کۆتایی دێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.