Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:48

ئافره‌تێک بۆ ماوه‌ی 45 خووله‌ک دڵی ده‌وه‌ستێ

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی 45 خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.

بەپێی ھەواڵی مێدیا ناوخۆییەکان، ئافرەتێک بەناوی کێتی پاتێن، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستى منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

پاتێن، کە لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.

لە ھەمان نەخۆشخانەدا، ستەیسی فیفەری کچی پاتێن، کە بەھۆی گیرخواردنی منداڵەکەی لە منداڵدانیدا ناچار دەبن منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرکەن.

بانگەشەی ئەوە کرا کە دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان راوەستا و لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای 45 خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.

لە ژووری سەرەوەی ھەمان رێرەوی نەخۆشخانەکە و لەھەمان کاتدا و دوای 39 کاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هەواڵى لە دایکبوونی ئالۆراى نەوەی پاتێن، راگەیەندرا.

کێتی پاتێن، دەربارەی رووداوەکە گوتی: زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژیانى پێدام".

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.