ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
لە دیدارەکەی نێوان سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆك كۆماری عێراق دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوه.
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.