دادگای به‌ریتانیا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه سه‌پاند كه ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر ئافره‌تێكی به‌ریتانی.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: دادگای به‌ریتانیا سزای زیندانیكردنی 8 ساڵ و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی، سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه‌ی له باخێكی گشتیی به‌ریتانیادا ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر ئافره‌تێك.
ڕۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: كرێكارێكی چاودێری كامێرا‌كان بینیبووی له باخچه‌یه‌كی گشتیدا هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی تركی ئهلتركی (26 ساڵ) هه‌وڵی ده‌ستدرێژیكردنی ئافره‌تێكی بێهۆش ده‌دات، ئافره‌ته‌كه‌ش به ئاسته‌م ده‌یتوانی به‌رگریی له‌خۆی بكات و هاوار بكات.
پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای كردبوو كه په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی بێهۆشكه‌ری به ئافره‌ته‌كه دابوو و هه‌وڵی ده‌ستدرێژكردنی دابوو، ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌كه تا ڕۆژی دواتر و به‌خۆهاتنه‌وه‌ی نه‌یزانیبوو ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژكردن ببووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.