په‌یامنێری كوردستان تی ڤی دوایین زانیاری له‌سه‌ر هۆكار و قوربانییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆتێل فه‌ریدی له شاری هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه نزیكه‌ی سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوویداوه ئه‌مه‌ش له كاتی ئاماده‌كردنی خوانی به‌یانیدا بووه له‌لایه‌ن دوو كارمه‌ندی كچی هۆتێله‌كه كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی میوانخانه و هۆتێلی فه‌رید به فه‌رمان عه‌لی ڕاگه‌یاند: دوو كارمه‌ندی كچی هۆتێله‌كه‌مان كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ژێر زه‌مینی هۆتێله‌كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خوانی به‌یانی ده‌بن و له‌پڕ بوتڵێكی غاز گڕ ده‌گرێت و به‌خێرایی ئاگر ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ شوێنه‌كانی تری ژێر زه‌مینی هۆتێله‌كه و دواتریش به‌شێك له میوانخانه‌كه ده‌سووتێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی هۆتێل فه‌رید هه‌روه‌ها به په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی زۆری دووكه‌ڵ و نه‌مانی ئۆكسجین له ژووری دوو كچه كارمه‌نده‌كه‌مان له ژێرزه‌مینی هۆتێله‌كه له‌هۆش خۆیان ده‌چن و دواتریش به‌داخه‌وه ده‌سوتێن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و نه‌هێڵن زیاتر ته‌شه‌نه بكات و ته‌واوی هۆتێله‌كه بسووتێت و گڕی ئاگره‌كه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه، دواتریش تیمه‌كانی ته‌ندروستی ته‌رمی هه‌ردوو كچه‌كه ده‌رده‌هێنن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.