كه‌مێك پێش ئێستا له شاری له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لیز تره‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ستی پێ كرد و ئێستاش به‌رده‌وامه و له كۆبوونه‌وه‌دان.
خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لیز تره‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌لیشا كێرنس په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا و دواتریش له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لۆردانی به‌ریتانیا كۆببووه‌وه، دوێنێ چوارشه‌میش له‌گه‌ڵ بێن واڵیس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا كۆببووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر دۆستی كوردان و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و دواتریش له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له له‌نده‌ن كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.