Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:04

 سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئێس 500 راده‌ستی سوپای رووسیا کرا

کوردستان TV
100%

یوری بۆریسۆڤ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ راده‌ستكردنی یه‌كه‌م كاروانی سيسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-500 نویێ پێشخراو به‌ سوپای رووسیا.

یوری بۆریسۆڤ له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-500 كه‌ ناوی “Prometeus”ی لێنراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رگریی Almaz-Antey پێشخراوه‌ له‌ میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری تیومان رۆژئاوای سیبیریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ پێویسته‌كان له‌سه‌ر سسته‌مه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و گوتییه‌كه‌م راده‌ستكردنی S-500 به‌ سوپای رووسیا ده‌ستی پێ كردووه‌.

تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ر سيسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-500 كه‌ شوێنی سيسته‌می S-400، ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ساڵی 2017وه‌ به‌رده‌وامه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.