Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:09

له‌ زیقار پۆلیسێک به‌ دوو ده‌ستنووسی کۆنی گرانبه‌ها ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

له‌پارێزگای زیقار له‌ باشووری عێراق، پۆلیسێك به‌ دوو ده‌ستنووسی كۆنی گرانبه‌ها ده‌ستگیركرا.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16-9-2021 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: له‌پارێزگای زیقار پۆلیسێك به‌ دوو ده‌ستنووسی كۆنی گرانبه‌ها ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسه‌كه‌ كارمه‌نده‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا و دانیشتووی قه‌زای سوق شێخه‌یه‌و له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا دوو ده‌ست نووسی كۆنی پێبووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ساڵی 2003 چه‌ندین شوێنه‌واری گرنگ له‌ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌غدا دزران، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا عێراق توانی چه‌ندین له‌و شوێنه‌وارانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.

ئا- كامران

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.