لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا کۆببێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتووێ بکرێ.
هەر بە پێی زانیارییەکان، لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەریتانیا، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆببێتەوە.
شایەنی باسە، دوێنێ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن، لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ وەزیری بەرگری بەریتانیا و پهرلهمانتارانى دۆستى كوردستان كۆبووهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.