کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 16ی 9ی 2021، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سەر سنووری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
په‌یامنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی به‌ناوی محەمەد ئەمین قادری، راگەیاندووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی هه‌نگاو ، لەماوەی هه‌شت مانگی رابردوودا لانیکەم هه‌شت کۆڵبەر لە سنووری بانە کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.