Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:37

پۆلیسی هەولێر تەرمی هاووڵاتییه‌کی عه‌ره‌ب لە نێو هۆتێلێکدا دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی هاووڵاتیێکی عەڕەب کە بە تەنیا لە هۆتێلێکى شاری هەولێردا ژیاوەـ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەدۆزرێتەوە، لەو بارەیەوەش گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل "سۆما" لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست،  دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و تەرمی هاووڵاتییه‌کی عەرەب لە شوێنەکەدا دۆزرایەوە.

هۆگر عەزیز ئاشکرای دەکات، هاووڵاتییەکە ناوی "ئەحمد ئیبراهیم محەممەد"ـه، تەمەنی 52  ساڵە، بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی شارى موسڵە، لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری کردووە، ناوبراو بەتەنها لە هۆتێلەکەدا ژیاوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێرڕاشیدەگەیەنێت، تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادى دەکرێت بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.