Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:13

وه‌زیری پلاندانان: هانی کۆمپانیا جیهانیەکان دەدەین تا لەهەرێم وەبەرهێنان ئەنجامبدەن

کوردستان TV
100%


وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی بازرگانی به‌ریتانیا و جێگری كونسوڵی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند:  هانی بازرگانان و کۆمپانیاکانیانی جیهان ده‌ده‌ین  تا لەهەرێم وەبەرهێنان بکەن .
د. دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16 ى 9 ى 2021 ، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت  پێشوازیم کرد لە بەرێوەبەری بازرگانی بەریتانیا لەعێراق و جێگری کونسوڵی بەریتانیا لەهەرێم.
د.دارا ره‌شید رایده‌گه‌ێنێت: لە کۆبونەوەیەک باسی هەماهەنگیەکانی نێوان هەردوولاکرا بەتایبەت ڕۆڵی گرنگ و بەردەوامی بەریتانیا لە بوارە جیاجیان و هەوڵدان بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە .
وه‌زیری پلاندانان راشیده‌گه‌ێنێت: لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆمان کرد لەبارەی کارکردنی کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان بۆ ئەمەش داوام لێکردن هانی بازرگانان و کۆمپانیاکانیان بدەن تا لەهەرێم وەبەرهێنان بکەن و لەوپێناوەش کارئاسانی و پاڵپشتی تەواوی خۆمان دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کارەکانیان ببێتە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار بۆ  لاوانمان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم لەچواچێوەی پرۆژەی ستراتیژی هاوبەشی کردنی کەرتی گشتی و تایبەت کە بەریتانیا یەکێکە لەووڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان لەبواری ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان.

1


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.