كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16 ى 9 ى 2021 ، سپێنسەر فیڵدس بەرپرسی یەکەی سیاسی کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبۆوه .
وه‌زاره‌ت رایدهگهێنێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌میدی ئەندازیار نەبەز سه‌لاح بەڕێوەبەری چاکسازی، پوختەیەکی لە بارەی چاکسازی وکاری تیمی پرۆژەکانی چاکسازی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە لایەن خۆیەوە سپێنسەر فیڵدس، ئامادەیی کونسوڵخانەی نیشان دا، بۆپاڵپشتی کردنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەت، بەڵێنی دا، کە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بکات، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەکە دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: لەکۆتایی سەردانەکەیدا، سپێنسەر فیڵد، سەنتەری زمانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە، لەنزیکەوە چاوی بە بەشداربووانی خولی فێربوونی زمانی ئەڵمانی کەوت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.