هه‌میشه زانست وته‌كه‌نه‌لۆژیا،سات به‌سات بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی له پیشڤه‌چوون دایه،له دوا داهێنانی زانستی پزیشكییدا چاره‌سه‌رێكی گونجاویان، بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی گورچیله داهێناوه.
به گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله "ISN" ئه‌نجامیداوه و له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 850 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ناڵێن به‌ده‌ست جۆره نه‌خۆشییه‌ك له نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله، ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه كه ژماره‌یان 422 ملیۆن كه‌سه و، زیاتر له 20 هێنده‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 42 ملیۆن كه‌س ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكی، "پڕۆژه‌ی گورچیله" "The Kidney project'sی ئه‌مریكی خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی "Kidney X"ی ئه‌مریكی كه به‌هاكه‌ی 650 ملیۆن دۆلار ده‌بێت له‌سه‌ر داهێنانی گورچیله‌یه‌كی ده‌ستكردی زینده‌وه‌ر به‌ده‌ستهێنا كه مژده‌به‌خشه بۆ ملیۆنه‌ها نه‌خۆش له جیهاندا بۆ كۆتاییهاتن به سه‌رده‌می شووشتنه‌وه‌ی گورچیله.
"پڕۆژه‌ی گورچیله" كه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر شۆڤۆ رۆی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له له‌یه‌كدانی هه‌ردوو به‌شی سه‌ره‌كیی له پڕۆژه‌ی گورچیله‌ی ده‌ستكرد كه به‌جیا كاری ده‌كرد له‌سه‌ریان و بریتین له "Haemofiltration" و "Bioreactor" به مه‌به‌ستی دروستكردنی گورچیله‌یه‌كی زینده‌وه‌ر به قه‌باره‌ی مۆبایلێكی بچووك و، هه‌نگاوی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی كلینكییه.
ئا- كامران
ژێده‌ر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.