Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:11

سلێمانی.. دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


 له‌ پارێزگای سلێمانی دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار دەستگیرکران و دەستبەسەر چەندین ئامێر و دراوى ساختەدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ک بڵاویكرده‌وه‌: کە دوو باندى ساختەکار و دزینى شوێنەوار دەستگیرکراون و دەستبەسەر چەندین ئامێر و دراوى ساختەداگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌: هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى، بەسەرپەرشتى و رێنمایی دەزگاى ئاسایشى هەرێم، بەفەرمانى دادوەر توانیان لە رۆژى 29 ی ئابی 2021 لە چەند چالاکییەکدا، حەوت تۆمەتبارى دوو باندى دزینى شوێنەوار و مامەڵەکردن بەدراوى ساختەوە دەستگیربکەن.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: تۆمەتباران لەکاتى گەڕان بۆ شوێنەوارە دێرینەکان لە ناوچەى شارباژێر و قەرەداغ و کاتى مامەڵەکردن بە دراوى ساختەوە دەستگیرکراون و دەستبەسەر حەفتا هەزار و شەش سەد ( 70600 ) دۆلارى ئەمریکى ساختە لە جۆرى (50) دۆلارى و یەک ئۆتۆمبیل و یەک موەلیدە و چەندین ئامێرى هەڵکۆڵینداگیراوە و سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەکانى (281 و 59) لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەواممە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.