له وه‌رزی نوێی خوێندن بۆ ئه‌مساڵ 2021 - 2022 ، په‌روه‌رده وانه‌بێژی زیاتر داده‌مه‌زرێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، په‌روه‌رده‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: پێویسته مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو، كه له ساڵی خوێندنی (2020-2021) فه‌رمانی كارگێڕییان هه‌بووه، له شوێنی خۆیان دابنرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته دابه‌شكردنی به‌شه وانه پڕبكرێته‌وه، دواتر مامۆستای وانه‌بێژ دابنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش پێویستی زیاتری له مامۆستای وانه‌بێژ هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی قه‌زاكان پێویسته فۆرمی وانه‌بێژی دابه‌ش بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌وانه‌ی وه‌كو مامۆستای وانه‌بێژ وه‌رده‌گیرێن، پێویسته ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده و په‌روه‌ده‌ی بنه‌ڕه‌ت بن.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.