Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:37

ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەدێی دارە شەکران دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەیه‌كی کارەبا و ژمارەیەک پڕۆژە لە دارە شەکران کرانەوە.

کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی گوتی، ئێمە پلانمان داڕشتووە و کاری سەرەکیمان کارکردنە لەو شوێنانەی کە کێشەی کارەبایان هەیە لە زاخۆ تا گەرمیان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین.

وەزیری کارەبا لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە سنووری ناحیەی دارە شەکران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، ناحیەی دارەشەکران کێشەی کەمی ڤۆڵتییەی کارەبا و بارزۆری فێدەرییان هەیە، بڕی 1 ملیار و پێنجسەد هەزار دینار بۆ چارەسەرکردنی تەرخانکراوە، دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیە چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا دەکات لەم دەڤەرە بۆ چەندین ساڵ.

هەروەها ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش هاوشان لەگەڵ وەزیری کارەبا ئامادەبوو و بۆ کوردستان تیڤی قسەیکرد و جەختیکردەوە لەسەر قسەکانی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، پڕۆژەکە جگە لە سوودی بۆ ناحیەی دارەشەکران سوودی بۆ شارۆچکەی پیرمام و بەحرکەش دەبێت، بەهۆیەوە بارگرانی لەسەر ئەو ناوچانەش کەم دەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دیکەش پێشکەش بە دەڤەرەکە بکرێن و بەردی بناغەیان بۆ دابنرێت، کە پڕۆژەکان پێکهاتوون لە چاککردنی ناو شەقامی گوندەکانی ناحیەی دارەشەکران هەروەها دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاو بۆ دەڤەرەکە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکی حکوومەت هەموو کاتێک جەخت دەکاتەوە تیشک بخرێتەسەر ئەو ناوچانەی کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە و خزمەتگوزارییەکان زیاتر لەو ناوچانە پێشکەش بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.