ئه‌مڕۆ 16-9-2014 حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردستان سادق سه‌عید ئه‌حمه‌د ناسراو به سادق هه‌ریری تێپه‌ڕ ده‌بێت.
سادق هه‌ریری له ساڵی 1947 له هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانه 1969_1970 ده‌سپێكی كاری هونه‌ری له ساڵی 1955 و 1956 هو به گۆرانیه‌كانی مامۆستا تاهیر تۆفیق ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه.
هه‌ریری له ژیانیدا ته‌نها مه‌قام و گۆرانییه‌كانی مامۆستا تاهیر تۆفیق-ی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای هه‌ولێرو سلێمانی و هونه‌ره میللیه‌كان و تیپی باواجی تیپی میوزیكی پاشای گه‌وره وتووه‌ته‌وه ، ساڵانه‌ش له یادی هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق دا له ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كان به‌شدار بووه و تاكه گۆرانیبێژ بووه ، كه هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق ره‌زامه‌ندبووه تا گۆرانی و مقامه‌كانی بڵێته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.