Erbil 8°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:25

وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی درێژ ده‌کرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لە نوێنەری سەندیکای کرێکاران و شۆفێرانی تەکسی کرد، بەڵێنی دا کەوا وادەی پڕۆژەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی درێژ بکرێتەوە.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەری سەندیکای کرێکاران و شۆفێرانی تەکسی کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ شۆفێرانی تەکسی.

لە دیدارەکەدا ئانۆ جەوهەر، سەبارەت بە داواکارییەکانیان دەربارەی پڕۆسەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی، کە بڕیار وایە لە 1/11/2021 کۆتایی بێت، گوتی، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و خودی وەزیری ناوخۆ لەسەر هێڵین و ئەم پرسە بە هەند وەرگیراوە، بەڵێنی دا کە ماوەکەیان بۆ درێژبکرێتەوە، تەنانەت سزای پێ بژاردنەکەش دوادەخرێ.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، داوای لە شۆفێران کرد پابەند بن بە لێدانی لۆگۆ و کارتی زانیاری تەکسی بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبن، لەبەرامبەردا نوێنەرانی شۆفێرانی تەکسی، سوپاسی خۆیان ئاراستەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو گواستنەوە و گەیاندیان کرد، جەختیان لەسەر پابەندبوون بە پڕۆسەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی و دروستکردنی کارتی زانیاری شۆفێر کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.