كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له میانی پێشوازی و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دەیڤید هه‌نت كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆی چڕمان لەسەر به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد، هەروەک تاوتوێ ئەو میکانیزم و رێگایانەمان کرد کە هۆکارن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکە .
دەیڤید هه‌نت كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد و ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه لۆجستی و راوێژكارییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پشتگیری ته‌واوه‌تی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ین كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاشیگه‌یاند: هەر لەو كۆبوونه‌وەیەدا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان دووپات‌مان کردەوە کە بڕیاری دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان دەبێتە هۆی پاراستنی سەروماڵی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەبێ جیاوازی و لە داهاتووشدا متمانەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر و پتەوتر دەکات بۆ پێکەوە ئەرک بینین لە بەرامبەر تێکشکانی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئەو ناوچانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.