Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:29

ساسان عەونی: ڕه‌زامه‌ندی دراوه‌ ساڵانه‌ 900 ملیۆن دینار بۆ شوێنه‌وار خه‌رج بکرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی پێشانداوه‌ ساڵانه‌ بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی شوێنه‌وار خه‌رج بكرێ. 


ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند: ماوەی 10 ساڵ بوو بەهۆی قەیرانەكانەوە نەتواندرابوو بودجەیەكی پێویست بۆ كەرتی شوێنەوار دابنرێ، ئێستا سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی پێشانداوە كە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئامانجی ئەوەیە زۆرترین شوێنەوارەكانی وڵاتەكەمان بخاتە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.

ئه‌م قسه‌یه‌ی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێك بوو له‌ كاتی واژووكردنی گرێبەستێكی مۆڵەتی شوێنەوار لەگەڵ ژمارەیەك زانكۆی بیانی و ڕایگەیاند: لە سۆنگەی بایەخدان بە بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی پێشانداوه‌ ساڵانە بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت.

ساسان عەونی پێیوایە ئەو 900 ملیۆن دینارە دەبێتە هۆی بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەوه‌ گوتی: ئەو بودجەیەی سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی لەسەر داوە كاریگەری لەسەر بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار دەبێت.

سەبارەت بە پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ بوژانەوەی كەرتی شوێنەوار و ناساندنی بۆ ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی كەرتی شوێنەواری كوردستان ببەینە ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان بە ناساندنی زۆرترین شوێنەواری وڵاتەكەمان بۆ ڕیزی شوێنەوارە جیهانییەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.