ماوهی چهند ڕۆژێكه كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچه سنوورییهكانی سیدهكانی دهستپێكردۆتهوه و تا ئێستاش تۆپبارانهكه بهردهوامی ههیه و زیانی گهورهی مادی و ماڵیشی بهر ناوچه سنوورییهكان گهیاندووه.
سەرچاوەیەک کە نهیویست ناوی ئاشكرا بكرێت به (کوردستان تیڤی) ڕاگهیاند: سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ھێزێکی زۆری به تۆپخانە و چەکی قورسەوە لە نزیک سنوورەکانی دۆلو و مەیدان و کێلەشین و گادەران و چەند شوێنێکی دیکە لە دیوی شنۆ و خانێ کۆکردۆتە و بهپێی زانیارییهكان بە نیازی ھێرشێکی زەمینییە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان و بە ئامانجی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات و حزبەکانی دیکەی کوردستانی ئێران.
بەپێ سەرچاوەكه چەند ڕۆژێکە جموجۆلی ھێزە سەربازییەکان لەم سنوورانە ھەیە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەم ھێزی زیاتر هاتووه و لە سنوورەکان نزیکتر بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.