Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:06

عەلی غانمی : هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش ھەوڵێکە بۆ تێکدانی رەوشی ھەڵبژاردنەکان

کوردستان TV
100%

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەلی غانمی رایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە تیرۆریستانی داعش بەم دواییانە لە ژمارەیەک ناوچەی باکوور و رۆژھەڵاتی عێراق ئەنجامیانداوە، ھەوڵێکە بۆ تێکدانی رەوشی ھەڵبژاردنەکان.

عەلی غانمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، تیرۆریستانی داعش لە میانی ئەنجامدانی ھێرشەکان، ھەوڵدەدەن ئەوە بسەڵمێنن کە توانای گەڕانەوەیان ھەیە، بەڵام زانیارییە ھەواڵگرییەکان ئەوا پشتڕاست دەکەنەوە کە تیرۆریستانی داعش توانای داگیرکردنی ھیچ ناوچەیەکیان نییە لە عێراق.

راشیگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش لە میانی ئەنجامدانی هێرشەکان، هەروەها ھەوڵدەدەن پڕۆسەی دیموکراسیی لە عێراق لەناوببەن و گوتی: "ئەو ھێرشانەی کە تیرۆریستانی داعش بەم دواییانە لە ژمارەیەک ناوچەی باکوور و رۆژھەڵاتی عێراق ئەنجامیانداوە، ھەوڵێکە بۆ تێکدانی رەوشی ھەڵبژاردنەکان".

سەرەڕای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.