شاره‌زاییه‌كی بواری كه‌شناسی رایدهگهێنێت، له‌هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما له سبه‌یه‌وه زیاتر داده‌به‌زێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه 16 ى 9 ى 2021 ، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرە ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە و لە رۆژانی رابردوو زیاتر ھەست بە فێنکبوونی کەش و ھەوا دەکرێت .
راشیدهگهێنێت، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: هه‌ولێر 35 پله ، سلێمانی 34 پله، دهۆك 34 پله ، هه‌ڵه‌بجه 35 پله ، كه‌ركوك 36پله.
ئاراس جه‌بار ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا پله‌ی گه‌رما له نێوان 38 بۆ 39 پله ده‌بێت و له ئیداره‌ی راپه‌رینیش 34 بۆ 35 پله .
ده‌شڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.