لەسەر بودجەی داهاتی 8% بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی توی مەلیک لەسلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەوبارەیەوە هێمن عومەر قادر ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند: پرۆژەکە بەبڕی (180.958.900) سەدو هەشتا ملیۆن و نۆسەدوپەنجاو هەشت هەزارو نۆسەد دینار جێبەجێ دەکرێت، کە بریتیە لەدانانی ئینارە بۆشەقامی توی مەلیک.
وتیشی: پرۆژەکە پێکهاتووە لەدانانی (30) ستوونی رووناکی و محاویلەیەکی کویسک، لەگەڵ دانانی (60) قاعیدەی لیدی ئەوروپی (150) وات کە شەوان ئۆتۆماتیک دادەگیرسێت و بەرۆژ دەکوژێتەوە، هەروەها لەپرۆژەکەدا (1100) مەتر کێبڵی 4×16 ملم دووجای موسەلەح و (90) مەتر کێبڵ 1×16 ملم دووجای ئەرزی بەکاردێت لەگەڵ دروستکردنی جەزرەوەسەتی بەپانی یەک مەتر.
پرۆژەکەش لەماوەی چوار مانگدا سەرجەم کارەکانی تەواو دەبن.
سلێمانی.. لهسهر بوودجهی شارهوانی بەبڕی زیاتر لە180 ملیۆن دینار شەقامی تووی مەلیک رووناک دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.