Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:00

پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خەبات بەسەرده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خەبات بەسەرکردەوە و لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، بڕی 2 ملیار دینار بۆ 7 پڕۆژە لە قەزای خەبات تەرخانکراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، بڕی 2 ملیار دینار بۆ حەوت پڕۆژە لە قەزای خەبات تەرخانکراوە، بەشێک لە پڕۆژەکان دەستیان پێکردووە و بەشێکیشیان بەردی بناغەی دەستپێکردنیان بۆ دادەنرێت و دەست بە پڕۆژەکان دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، بەشێک لە هاووڵاتیان دوو دڵن لەوەی پڕۆژەکان بە تەواو نەکراوی جێىهێڵدرێت یاخود ئیشی لەسەر نەکرێت، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە پڕۆژەکان بودجەیان بۆ تەرخانکراوە و تەواو دەکرێن، هەر بەڵێندەرێکیش لە ئەگەری دواکەوتنی ئەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە پڕۆژەکەی تەواو نەکردبێت، ئەوا سزا دەدرێن.

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ١٣١ پڕۆژە لەسەر بوجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر کاریان لەسەر دەکرێ و بەشێکیان تەواو کراون، هەروەها ٣١ پڕۆژەش لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بودجەیان بۆ تەرخانکراوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.