Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:06

هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا : قاعیده‌ له‌ ئه‌فغانستان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی قاعیده‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵدا دووباره‌ خۆی پێكبهێنێته‌وه‌.

ده‌یڤد كۆهین، جێگری به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: له‌ ئێستاوه‌ هه‌ندێك ئاماژه‌ ده‌بینین له‌سه‌ر جووڵه‌ی ڕێكخراوی قاعیده‌ له‌ ئه‌فغانستان.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌شڵێت: به‌ڵام هێشتا زووه‌، هۆشیاریشیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قاعیده‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵدا دووباره‌ خۆی پێكبهێنێته‌وه‌.

ده‌یڤد كۆهین گوتیشی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی دیكه‌ش هه‌ندێك گومانیان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانی قاعیده‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئێرانن، له‌وانه‌ش سه‌یف ئه‌ل عادلی جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌ل قاعیده‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان.

هه‌روه‌ها ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی نیگه‌رانیه‌كانی به‌رپرسانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌فغانستان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ په‌ناگه‌یه‌كی پارێزراو بۆ تیرۆریستان.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.