Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:38

فه‌ڕه‌نسا .. دۆستایەتی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ گەلی کوردستان بەرز نرخێندرا

کوردستان TV
100%


لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی فەڕەنسا ، لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د.بژار کوچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و بە یاوەری ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسای کرد و لەلایەن سیناتۆر غێمی فیغۆ ئەندامی لێژنەی دارایی و سەرۆکی گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕۆڵ و دۆستایەتی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ حکومەت و گەلی کوردستان بەرزنرخێندرا، پاشان بە گرنگیەوە باس لە قارەمانێتی و ڕۆڵی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات کرایەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس و بابەتی یاسایی و ڕۆڵی لێژنەکانی پەرلەمان کرا.

لە تەوەرێکیتردا باس لە گرنگی بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.