Erbil 10°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 09:29

له‌ سنووری عێراق و سووریا بۆردومانی حه‌شدی شه‌عبی کرا

کوردستان TV
100%


له‌ سنووری عێراق و سووریا هێرش كرایه‌ سه‌ر گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی و باره‌گاكه‌یان بۆردومانكرا.
میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌:  له‌ناوچه‌ی قائیم  له‌ ئه‌لبوكه‌مال، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نه‌ناسراوه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر گروپێكی سه‌ربه‌حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا.
میدیاكانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.


 له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی ، وەین مارۆتۆ گوتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتێکدا ڕایدەگەیەنێت، دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێمە پەیوەندیمان بە هێرشەکەی سەر ئەلبوکەمال نییە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.